بە پێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی سکای پرێسی ئێراق، بەگوێرەی ڕاپۆری یونیسێف، بێتوو هەنگاوی پێویست و جیددی بۆ داکۆکی لە منداڵانی ئێراقی هەڵنەگیردرێ، ئەو منداڵانە بەرەوڕووی مەترسیی مەرگ دەبنەوە.
یونیسێف بەئاماژە بەو مەترسییانەی هەڕەشە لە منداڵانی ئێراقی دەکەن، ڕایگەیاندووە؛ مەرگ، مەترسیی کەمئەندامبوون و کەڵک وەرگرتنی زۆرەملێ لە منداڵان لەلایەن هەندێ گرووپی چەکدار لە شەڕ، لەو مەترسییانەیە کە منداڵانی ئێراقی لە بارودۆخی ئێستادا لەگەڵیاندا بەرەوڕوون.
سندوقی داکۆکی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە بەرپرسانی ئێراقی کردووە، بەپشتگری و داکۆکی لە منداڵانی ئێراقی بەتایبەت بۆ پێش گرتن بە کەڵک وەرگرتن لەوان لەلایەن گرووپە ڕەشەکوژەکان لە شەڕدا، هەوڵ بدەن...
کۆتایی کورتە نامە/310